بە دیمەن

چالاکی یەپەژە: ٣ سەربازی سوپای تورک کورژان، ٤ی دیکەش برینداربوون

یەپەژە ئاشکرایکرد گورزییان لە بارگایەکی سەربازی دەوڵەتی تورک لە منبج داوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٣ سەربازی سوپای تورک کورژان، ٤ی دیکەش برینداربوون.

چالاکی یەپەژە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەژە لەسەر ماڵپەڕی ئەنتەرنێتی خۆی، سەبارەت بە چالاکیەکەی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەداراوە کە شەڕڤانانی یەپەژە لە ١٠ی ئەیلول گورزییان لە بارەگایەکی سەربازی دەوڵەتی تورک داوە کە دەکەوێتە گوندی یاشلی لە باکووری ڕۆژئاوای منبجەوە.

ئاماژەش بەوەکراوە چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی منبج؛ شەهید شەرڤین شەردار ئەنجامدراوە و هاتووە: "لەم بارەگەیایەوە ڕۆژانە گوندەکانی منبج بۆردوومان دەکران و خەڵکەکەمانی دەخستە مەترسییەوە. هەروەها دەوڵەتی تورک لەم بارەگایەوە ڕۆژانە هەوڵیدەدا چەتەکانی خۆی بەرداتە هەرێمەکە تائەوەی داگیرکارییەکانی خۆی بەرفراوانتربکات. شەڕڤانانی یەپەژەمان لەبەرامبەر ئەم بارەگایەدا چالاکی ئەنجامدا و ڕاداری بارەگاکە تێکشکێنرا. هەرەوەها ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران و ٤ی دیکەش بریندارکران."