بە دیمەن

چاوەڕوانم جارێکی دیکە ڕێبەر ئاپۆ ببینم

مەریەم حەنان کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە بەنداوی تشرین بریندار بوو، ئاماژەی بەوەکرد کە یەکەمجار لە ١٥ی ئابی ١٩٩١دا ڕێبەر ئاپۆی لە لوبنان بینیووە و گوتی: "بە هیوای ئەوەی جارێکی دیکە ڕێبەر ئاپۆ ببینم، دەژیم."

ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو ژنان بوو بە هیوای ژیانێکی مانادار. کاتێک لە سووریا کاری ئایدۆلۆژی و ڕێکخستنی بەڕێوەدەبرد، چەندین مرۆڤ لە گەلی کورد و عەرەب دەرفەتی بینی ئەویان هەبوو. کاریگەری گەورەی لەسەر ژیانی ژنان و گەلانی هەرێمەکە بوو. یەکێک لەوانە کە ڕێبەر ئاپۆی ناسی مەریەم حەنانە کە لە تشرین بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە بریندار بوو. مەریەم حەنان کە بە ناوی دایکی نیداڵ دەناسرێت، ئێستا لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان تێکۆشان دەکات. کاتێک کە ڕێبەر ئاپۆ لە لوبنان تێکۆشانی دەکرد، دەرفەتی بینی و ئەوی ناسی باسی ئەوکاتەی کرد.

مەریەم حەنان کە دایکی شەڕڤان نیداڵە باسی کاریگەری بینی ڕێبەر ئاپۆی کرد و گوتی: "نە بە کوردی و نە بە عەرەبی پەروەردەم نەبینووە بەڵام قوتابخانە و فەلسەفەی من ڕێبەر ئاپۆیە. لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩١دا لە تەبقە دەمامەوە. ئەوکاتە رێبەر ئاپۆ لە لوبنان بوو. هەموو ساڵێک ١٥ی ئاب بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆز دەکرا. لە ساڵی ١٩٩١دا بۆ پیرۆزکردن چووینە لوبنان. خەونم ئەوە بوو کە ڕێبەر ئاپۆ ببینم.

کاتژمێر بوو بە ١٢ی شەو، بە میکرۆفۆن ڕاگەیاندرا و گوترا 'با هەمووکەسێک لە گۆڕەپانەکە بێت، رێبەرێتی قسە دەکات'. ئەوساتە بیدەنگییەک دروستبوو کە دەرزی بکەوتایەتە سەر زەوی دەنگی دەهات. ڕێبەر ئاپۆ "لە خەو هەڵمساندن چونکە لەم گۆڕەپانە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەم". پاشان دەستی بە قسەکردن کرد. ناتوانم بلێم هەرچی وت تێگەشتووم، بەڵام هەندێک شت تێگەشتم. گوتی هێزی ژن هەیە کە کۆمەڵگە بونیاتبنان. هەرکات گوێم لە ڕێبەر ئاپۆ دەگرت دەبووم بە خاوەنی هێز. دوای ئەوەی لە تەبقە گەڕامەوە یەکسەر تەڤلی تێکۆشانبووم".

بینینی دووەمی ڕێبەر ئاپۆ

لە ساڵی ١٩٩١دا دوای ئەوەی کوڕەکەی بەشداری بەرەی جەنگ بوو، مەریەم حەنان چووە حەلەب و لەوی بەشداری تێکۆشان بوو. لە ساڵی ١٩٩٤دا زانیاری هات و گوتیان 'خۆت ئامادە بکە دەچینە شوێنێک'، بەڵام نەیدەزانی کە دەچێت ڕێبەر ئاپۆ دەبینێت. مەریەم حەنان ئاماژەی بەوەکرد کە مانگی ئەیلول یان تشرینی دووەمبوو، لە حەلەب چوونە گەڕەکی سریانییەکان، چوونە ماڵی جەمیل حەنیف عەفرینی و گوتی: "لەسەر کورسییەک دانیشتبووم زۆر نزیکبوو لە ڕێبەر ئاپۆوە. هەموو کەسێک هەوڵی دەدا پرسیار لە ڕێبەر ئاپۆ بکات. رێبەر ئاپۆ چاوی دەگرت، گوێی بۆ قسەکان دەگرت و پاشان وەڵامی دەدایەوە. مرۆڤێکی بە تەمەن هەستایە سەرپێ و گوتی "سەرۆکم، بە بەرد ناتوانین فرۆکەی جەنگی بوەستێنین". ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی دایەوە "ئێوە هەر ئەوەن لە ژێر باڵی کەسی دیکەدا بن. ئەگەر بە هێزبین، هەمووکەس دێتە بەر پێمان".

بینینی ڕێبەر ئاپۆ هێزی بە مرۆڤەکان بەخشی. لە قسەکانی بەردەوامبوو پێی گوتین "دایک دەبێت پێشەنگ بێت. ئەگەر دایک باوەڕی بەخۆی نەبێت لە ناودەچیت. چونکە ئەوە ژنانن کۆمەڵگە بونیات دەنێن و پەرەی پێدەدەن. ئەگەر لە ماڵێک پیاو نەبێت ئەو ماڵە خراپ نابێت، بەڵام ئەگەر لە ماڵێک سەت منداڵ و سەت پیاو هەبێت ئەگەر بەڕیوەبەری ژن نەبێت ناتوانن بەرەو پێشەوە بچن. ژنان نابێت حساب بۆ خۆیان نەکەن. ژنان لە کۆمەڵگەدا خاوەن مافن". ڕێبەر ئاپۆ کەسێک نییە، ئەو گەلە. لەبەر ئەوەش دەڵێین 'بێ سەرۆک ژیان نابێت'.

تا ئێستا بەبێ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ژیاوین، بەڵام ئیدی بەبێ فکری ئەو ناتوانین بژین. فکری ئەو لە هەموو گۆشەیەکی جیهان بڵاو بووتەوە، خوێندراوەتەوە و قبوڵکراوە. ئەمڕۆ چەندین دەستکەوتمان هەیە، لەبەر ئەوەیە کە بە هێزین. ئەو هێزەشمان لە فکری رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی چەکداری وەرگرت. لە ساڵی ٢٠٠٥ چوومە چیاکانی کوردستان. لەوی گەریلایەکی قژدرێژم بینی. تێگەشتم کە ئەوە گەریلایەکی بیانییە و پرسیارم لێکرد 'ئێمە بۆ زمانەکەمان شەڕ دەکەین، باشە تۆ بۆچی هاتوی بۆ چیا؟' گوتی 'بۆ ناسینی فکری ڕێبەر ئاپۆ هاتووم، لە فەڕەنساوە هاتووم'. فکری ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە لە جیهان بڵاوبووتەوە".

ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری گەلانی بندەستە

مەریەم حەنان ئەوەی بیرهێنایەوە کە بە میلیۆنان کورد لە مافی خۆیان بێبەش کراون و گوتی: "لێرەوە بانگەواز دەکەم؛ دەبێت لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبینەوە. ئەگەر بۆ ئازادی ئەو تێکۆشان نەکەین، وەک گەلێک ناتوانین بوونمان و مافەکانمان بپارێزین. تاوەکو کێشەی کورد چارەسەر نەبێت، تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت کێشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین چارەسەر نابن.

ڕێبەر ئاپۆ تەنها ڕێبەری کوردان نییە، ئەو رێبەری هەموو گەلانی بندەستە. فکری ئەو ئازادە، بەڵام لە لایەنی جەستییەوە لە زیندانە. هەرگیز لە زیندان تەسلیمبوونی قبوڵ نەکرد. ئەمڕۆ بە فکری ئەو بەرخۆدان دەکەین. منیش یەکێک لەو دایکانەم لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە بەنداوی تشرین برینداربووم. ئیدی دەمانەوێت ئەو لە نێو خۆماندا ببینین. بە هیوای ئەوەی بە شێوەیەکی ئازاد بیبینم دەژیم. تاوەکو ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ پێک دێت لە تێکۆشانمان بەردەوامین".