چەندین هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپبارانکران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەیانییەوە چەندین هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەیانییەوە چەندین هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کاتژمێر ١٧:٠٠ دەستی کرد بە تۆپبارانکردنی گوندی خزر حەسەنی ڕۆژهەڵاتی تەل تەمر.
هاوکات گوندەکانی ئوم حەرمەلە و ڕەبیعات و خربەت شەعیری باشووری زرگانی کانتۆنی جەزیرە تۆبارانکران.
گوندی ئەلتەروازیە لە باشووری ناوچەی سلوکی شاری گرێسپی تۆپباران کرا.
لە کاتژمێر ١٦:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی تینای شاری سیرینی کانتۆنی فوراتی تۆپباران کرد.
لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە، گوندەکانی ئوم حەرلەمە و ڕەبیعات و خربەت شەعیر بە سەختی تۆپباران دەکرێن.