چەتەکان ٩ کەسیان لە عەفرین رفاند، کە یەکێکیان منداڵە
لە شارۆچکەی بلبلی عەفرین چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ٩ کەسیان رفاند.
لە شارۆچکەی بلبلی عەفرین چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ٩ کەسیان رفاند.
راگەیەندرا کە سەربازانی تورکی داگیرکەر ١٦ی تەمووز ٧ کەسیان لە نزیک گوندی زەرێی شارۆچکەی بلبلی عەفرین رفاندووە. یەک لەوانە حەسەن عەلی عەلی تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی گوندی عەین حەجەرە و ئەوانی دیکە خەڵکی حەڵەبن.
راگەیەندرا کە ئەوانەی رفێندراون گواستراونەتەوە بۆ زیندانی گوندی ئاشکا لە جندرێس کە لە ژێر دەستی چەتەکانی "سوڵتان سولەیمان شا" و "ئەل ئەشمات"دایە و ئەشکەنجە دەکرێن.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا رایگەیاند کە هەواڵگری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" لە ١٢ی تەمووزدا منداڵێکیان بە ناوی ئەسمەهان محەمەد (تەمەن ١٥ ساڵ) لە گەڕەکی مەحمودیەی عەفرین رفاندووە.
هەروەها چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٧ی تەمووز هاووڵاتیەکیان بە ناوی محەمەد ئەحمەد محەمەد عەبدۆ تەمەن ٤٢ ساڵ لە گوندی ئاڤرازێی شاری مابەتا لە گەڕەکی مەحمودیە لە شەقامی خوێندنگەی پیشەیی رفاند و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە.
هـ . ب