بە دیمەن

چەتەکان هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەفرین_شەهبا: کەسێک بریندار بوو

گرووپە چەتەکان هێرشیان کردە سەر گوندەکانی کانتۆنی عەفرین_شەهبا و لە ئەنجامی هێرشەکان کەسێکی سڤیل بریندار بوو. گەل دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکات.

ڕاگەیاندرا کە گرووپە چەتەکان هێرشیان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین_شەهبا دەست پێ کردووە و گەل دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن. لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندەواری عەفرین کەسێک بە ناوی جوان محەمەد عەلی (٢٦ ساڵ) بریندار بووە.

هێرشی چەتەکان لە گوندی شوارگەی ناوچەی شەڕا ڕوویدا و هێزەکانی گەل وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە. هەروەها لە گوندی حەزوان و خربەت شەعالیش هێرش ڕوویدا و گەل وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

هەروەها گوندی حربل بۆردوومان دەکرێت.