چەتەکان لە حومس و تەرتوس ٣ کەسیان کوشت

لە حومس و تەرتوس و دوو کەس بە گولـلەی گرووپە چەکدارەکان کوژران. هەروەها زیندانییەک بە هۆی ئەشکەنجەدانەوە لە حومس گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر)، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارەکان لە شاری تەرتوس کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

تەرمی فڕێدراو

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە تەرمی گەنجێک لە چوارڕێیانی قسێری شاری حومس دۆزراوەتەوە. هەروەها ڕاگەیاندرا کە نیشانەی فیشەک بە جەستەیەوە هەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە زیندانییەکی حومس بە هۆی ئەشکەنجەدانەوە لە زیندانێکی حکوومەتی دیمەشق گیانی لەدەست داوە. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی: " کەسە کوژراوەکە ١٥ڕۆژ لەمەوبەر لە گوندی خزیلا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی دیمەشقەوە دەستگیر کرابوو."

بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە هەتا ئێستا ١٢٨ کاری کوشتن و ڕفاندنی لەو جۆرە لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا ٢٤٦ پیاو و ٦ ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە. بەگشتی ژمارەی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی حکومەتی دیمەشقدا گیانیان لەدەستداوە ١٦ کەسە کە زۆربەیان خەڵکی حومسن.