چەتەکان شاری حەمایان داگیر کرد
شاری حەما لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرا. سوپای سوریا ڕایگەیاند بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەرەو باشووری شارەکە کشاونەتەوە.
شاری حەما لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرا. سوپای سوریا ڕایگەیاند بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەرەو باشووری شارەکە کشاونەتەوە.
هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سوریا بەردەوامە. دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕ و ململانێ لە دەوروبەری شاری حەما، چەتەکان چوونە ناوەندی شارەکەوە. هەروەها سوپای سوریا ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، هێزەکانیان بۆ هێڵی باشووری شارەکە کشاندووەتەوە. لە ئەنجامدا چەتەکان چوونە ناوەندی شارەکە و زیندانی ناوەندی شارەکەیان کۆنتروڵ کرد و زیندانییەکانیان ئازاد کرد.