چەتەکانی دەوڵەتی تورک، دارستانەکانی عەفرین دەسوتێنن
ڕاگەیندرا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەتەکانی دەوڵەتی تورک، زیاتر ٢٣٠ هیکتار زەویی و دارستانەکانی عەفرینیان سوتاندوە و بەردەوامیش ڕۆژانە دار دەبڕنەوە.
ڕاگەیندرا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەتەکانی دەوڵەتی تورک، زیاتر ٢٣٠ هیکتار زەویی و دارستانەکانی عەفرینیان سوتاندوە و بەردەوامیش ڕۆژانە دار دەبڕنەوە.
چیاکانی عەفرینی داگیرکراو و ماوەی هەفتەیکە بە بەردەوامی دەسوتێت. لە ٢٣ تەمموزەوە چەتەکانی دەوڵەتی تورک، ئاگرێکی فراونیان لە نێوان گوندەکانی ئەلبیسەک، بەلیلۆک، ئادما، مەیدان ئەکبیس وجەلا سەر بە ڕەجۆ کردۆتەوە، تا ئیستا بە هەزاران داری هەنجیر، دەیان باخی ترێ و زەیتون سوتاون.
سەرچاوە هەرێمیەکان ڕاینگەیاند کە گروپە چەتەکانی بە ناوهێزی هاوبەشی کەتیبەی سوڵتان سلێمان شا، کەتیبەتی پیادەی حەمزە، ڕۆژانە زیاتر لە ٢٠ ئۆتۆمبێل داری گوندەکانی میرزا، مارسیکا، شاورخا، ماریمین، ئەنەب و شەرانی دەدەزن، هەر هەمان ئەو گروپە چەتانە ١٠ ڕۆژ پێش ئیستا لە گوندی قاتمیە زیاتر لە ٢٠٠ داری زەیتونیان دزیوە.
ئەندامی بەرێوبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین، ئیبراهیم شێخۆ دەربرەی ئەم پرسە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF ڕایگەیاند، داگیرکەران بە شێوازێکی بەرنامە بۆ دارستانەکانی عەفرین دەسوتێنن.
ئیبراهیم شێخۆ وتی: " ماوەی ١٥ ڕۆژە چەتەکان دەستیان کردوە بە سوتاندنێکی فراوانی خاکی عەفرین، ئەو تاوانەش ڕاستەوخۆ بە فەرمان و چاودێری دەزگای سیخوری میت بەڕێوەدەچێت."
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد؛ بە گوێرەی ئەوە زانیاریانەی دەستمان کەوتوە، چەتەکانی کەتیبەی سوڵتان سلێمان شا لە عەفرین خاکێکی زۆریان داگیرکردووە بۆ دروستکردنی کارەگەی خەڵۆز بۆ ئەمەش دەستیان کردوە بە دزینی دارەکانی دارستانەکانی عەفرین بۆ سوتاندن.
ئەو بەرپرسەی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین وتیشی: " ئامانج لەم کردانە چۆڵکردنی عەفرین و وشکردنی سەرچاوەکانی ژیانە. "