داگیرکەران ٣ کەسیان رفاند

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین ٣ کەسیان رفاند.

چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" ٢٧ی ئاب لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری عەفرین ٣ هاووڵاتیان رفاند.

ناوی رفێندراوەکان بەم جۆرەیە:

عەبدۆ محەمەد کە بە ئەبو ئەل ئەرەج (تەمەن ٣٥) ناسراوە و خەڵکی گوندی عومەرای سەر بە شاری شەرایە. خاوەن دوکانێکی جل و بەرگ لە نزیک ناوەندێکی بارەگایەکی سەربازانی تورک بە ناوی سورەیا کە خەڵکی گوندی عەمەرایە.

ئەحمەد حەیدەر بە چیلۆ ناسراوە و خەڵکی گوندی سێمالکای سەر بە شاری مابەتایە. بە گوێرەی سەرچاوەکان چەتەکان ئەو سێ هاووڵاتیەیان بەرە شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە چەتەکانی "فەیلەق ئەلشام" ٢٩ی ئاب هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پیاوێکی بەساڵاچوو بە ناوی جەلال محەمەد شێخۆ (تەمەن ٨٤) ساڵ لە گوندی مەیدان ئەکبەسی سەر بە شاری راجۆ و ٣ هەزار دۆلار و کەلوپەلی ناوماڵەکەیان دزی.