داگیرکەران ٤ کەسیان رفاند
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی جندرێسی عەفرین ٤ کەسیان رفاند.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی جندرێسی عەفرین ٤ کەسیان رفاند.
سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، کە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گروپی سوڵتان موراد ١ی ئاب ٤ کەسیان لە شاری جندرێسی عەفرین رفاندووە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان دوو لە رفێندراوەکان ناویان حەسەن عەلی عەلی تەمەن ٤٧ ساڵ و محەمەد عەلی عەلی تەمەن ٣٣ ساڵە و دوو رفێندراوەکەی دیکەش خەڵکی حەمان.
هەمان ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەکرد کە هەر چوار رفێندراوەکە لەلای سەرچەتە ئەبو مەحمود ئەل ئەسمەر لە زیندانی شارۆچکەی بلبلێ راگیراون. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکرد کە چەتەکان لەبەرامبەر ئازادکردنی رفێندراوەکان داوای فدیە لە کەسوکاری بنەماڵەکان دەکەن.