داگیرکەران بە قورسی تل تەمر تۆپباران دەکەن

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نیوەرۆوە بە سەختی لە تۆپبارانکردنی شاری تل تەمری سەر بە کانتۆنی جزیرە و دەورووبەریدایە.

هێرشی داگیرکاری

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە لە هەرێمەکەوە وەگیراون، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هێرشکانیان بۆسەر تل تەمر و گوندەکانی بەردەوامە.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە شاری تل تەمری جێگەیەکی ئاژەڵداری و وێستگەیەکی کارەبا و گوندی ئەل کێفی تۆپباران کرد. هەروەها لەم ساتانەدا لە درێژەی هێرشەکانییدا گوندەکانی عەبوش، شێخ عەلی، مسلەتا، قبور ئەل قەرجینا، ئوم ئەل خێر و خوێتلای باکووری شارەکەی بە تۆپ داگرتووەتەوە.

هەروەها گوندەکانی تل کێفجی، تل کربێت، باب ئەل خێر، تل جوعام، گۆزەلیە، تل لەبەن، تەویلا، تل تەویل، دەشیشە، سکەر، ئیحمێر و مەحیلی ڕۆژئاوای شارەکە تۆپباران دەکات.