دانیشتوانی عامودا بەشداری سەفەربەریبوون

لە چوارچێوەی پشتگیری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا بۆ پاراستنی هەرێمەکەیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گروپێک لە دانیشتوانی شاری عامودای کانتۆنی جزیرە بەشداری سەفەربەری گشتیی بوون.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەفەربەری گشتیی ڕاگەیاند.

لە چوارچێوەی خاوەندارێتی کردن لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و قەسەدەدا، بە ڕاگەیاندرواێک گروپێک لە دانیشتوانی شاری عامودا بە ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە لە تەنیشت هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەوستن و بەرگری لە شارەکە دەکەن.