دانیشتوانی دێرەزور، ڕەقە و تەبقا بەرەو تشرین بەڕێکەوتن

بە سەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقا و دێرەزور بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئیشکگریی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.

بەرخۆدانی تشرین

بەسەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنەکانی ڕەقە و دێرەزور لە چوارڕێانی فروسیەی شاری ڕەقە گردبوونەتەوە. جەماوەرە بۆ ئەوەی بەشداری لە ئیشکگریی بەنداوەکەدا بکەن بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێدەکەون. هەروەها کاروانی هاوڵاتیانی کانتۆنی تەبقا لە شارۆچکەی مەحمودیە لە گەڵ کاروانەکانی تەبقە و دێرەزور یەکدەگرنەوە.

جێی ئاماژەیە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە دەست هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە بەنداوی تشرین ئیشکگریی بەرێوەدەبەن.

ئێستاش بەسەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی جزیرە، نەوبەی ئیشکگریی لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات وەردەگرن و دەست بە ئیشکگریی دەکەن.