دانیشتوانی کانتۆنی فرات لە دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە کانتۆنی فرات لە دژی گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و ڕێپێوانێک ئەنجامدار.

بە سەدان لە دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێک دژایەتی خۆیان لە بەرامبەر گۆشەگیری سەختی ئیمراڵی دەربڕی. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە دەستیپێکرد و تا گۆڕەپانی ئاشتی بەردەوامی هەبوو.

لە ڕێپیوانەکەدا وێنەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە و دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' وترایەوە.

دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گەیشتە گۆڕەپانی ئاشی، لەوێ خولەکێک ڕێزلێنان بۆ ڕۆحی شەهیدان ئەنجامدرا.

دواتر کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار ماجیدە حەسەن قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هەتا کۆتایی ژیانیان خاوەنداری لە ڕێبەریمان دەکەین و لە تێکۆشان بەردەوام دەبن تا ئازادی جەستی ڕیبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەن.

هەر لە ڕێپیوانەکەدا لە لایەن کۆنگرە ستاری فراتەوە ڕاگەیاندراوێک لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی پارستنی مەدیا خوێندرایەو. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزارکرا.

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "دواکارین لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی دەکەین کە حکومەتی فاشیستی  ئێران ناچاربکات کۆتای بە بڕیارە نا ئەخلاقیەکانی خۆی بهێنێت و کۆتای بە لە سێدارەدانی گیراوانی جەنگ و گەنجانی کورد بهێنێت."

لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ بڵندکردنی تێکۆشان کراو و دەڵێت: "بانگەوازی لە گەلی  کورد و ڕێکخستنەکانی ژنان دەکەین تێکۆشانەکانیان بە هێزتربکەن و بە پێشەنگایەتی ژنی ئازاد ئاڵای ئازادی بەرزبکەنەوە."