دانیشتوانی کانتۆنی فرات لە دژی کۆمەڵکوژی کەناراوەکانی سووریا ڕێپێوانیان کرد
دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە ڕێپێوانێک شەرمەزاری کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلانی سووریان کرد.
دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە ڕێپێوانێک شەرمەزاری کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلانی سووریان کرد.
ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە درووشمی 'نا بۆ کوشتنی کەسانی مەدەنی، بەڵێ بۆ سووریاییەکی دیموکراتیک' ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئازادی بە وتنەوە و بەرزکردنەوەی درووشمەکانی "نا بۆ قڕکردنی مەدەنی"، "ئاشتی بۆ هەموو گەلانی سووریا" و "بەرخۆدان ژیانە" تا گۆڕەپانی ئاشتی بەردەوام بوو. لەوێ گۆردرا بۆ گردبوونەوە.
لە گردبوونەوەکەدا دوای خولەکێک وەستان بۆ شەهیدان، وتەبێژی دەستپێخەری ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانی کانتۆنی فرات ئایشە ئەفەندی قسەیکرد و دوای شەرمەزارکردنی کۆمەڵکەژییەکانی کەناراوەکانی سووریا گوتی: "دەبێت ئیدی ئاشتی و ئارامی هەموو سووریا بگرێتەوە. هەموو گەلانی سووریا دەست لە دەست لەو پێناوەدا تێبکۆشین."
گردبوونەوەکە بە درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" و " بژی بەرخۆدانی قەسەدە" کۆتای هات.