دانیشتوانی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رێپێوانیان کرد
دانیشتوانی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سلێمانی و قامیشلۆ رێپێوانیان کرد.
دانیشتوانی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سلێمانی و قامیشلۆ رێپێوانیان کرد.
هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ لە قامیشلۆ بووە هۆی شەهیدبوونی خالیدە محەمەد شێخۆ و کوڕەکەی بەناوی عەدنان سلێمان، هەروەها هێرشەکەی سلێمانی لە ٢٣ ی ئابدا کە لە ئەنجامدا رۆژنامەوان گوڵستان تاران و هێرۆ بەهدینان شەهیدبوون، لە کۆبانێ بە رێپێوانێک شەرمەزارکران.
دانیشتوانی کانتۆنی کۆبانێ لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد لە کۆبانێ کۆبوونەوە و تا گۆڕەپانی ئاشتی رێپێوانیان کرد. رێپێوانەکە بە دروشمی "بە ئیرادەی ژنی ئازاد ئێمە کۆتایی بە سیاسەتی قڕکردن و داگیرکەری دەهێنین" ئەنجامدرا و دروشمی "ئەردۆغانی بکوژ" وترایەوە.
لە دوای رێپێوانەکە گردبوونەوەیەک سازکرا و بۆ یادکردنەوەی گیانبەختکردووان خولەکێک بە بێدەنگی وەستان. ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات زۆزان بەکر لێدوانیدا و رایگەیاند، بە هۆشمەندی ژن، ژیان، ئازادی تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە.
زۆزان بەکر ئەوەی خستەڕوو کە لە رێگەی ئەو هێرشانەوە ناتوانرێت ئیرادەیان لەناوببرێت و بە هێزی ژنان کۆتایی بە ئەقڵیەتی داگیرکەری و جینۆساید دەهێنن.
زۆزان بەکر وتی، "ئێمە تۆڵە لە داگیرکەران دەکەینەوە. بەو هێرشانە کە رۆژانە دەکرێنە سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ناتوانن کۆتایی بە ئێمە بهێنن".