دانیشتوانی منبج، ئەندامانی ڕئکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، پارتەکان، ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، کەسایەتیەکانی کانتۆنەکان، بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لە شەهبا و عەفرینەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
دوێنێش بۆمبێک لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە و لە ئەنجامدا هاووڵاتی خالیدە محەممەد شەریف (٤٥ ساڵ) و کوڕەکەی شەهید بوون. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ڕایگەیاند کە ئاژاوەگێڕانی دەوڵەتی تورک لەم تەقینەوەیەدا دەستیان هەبووە.
ڕێپێوانەکە لە بازنەی میزانەوە دەستی پێکرد. خۆپیشاندەران وێنەی شەهیدانی تەقینەوەکە و پانکارتی: "تورکی فاشیست هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان، با دژی ئەم تیرۆرە بوەستینەوە" و "گەل یەکێکن، ئازارەکانیشی یەکێکن" بەرزکردەوە.
ڕێپێوانەکە لە مەیدانی ئەل سەفین بوو بە گردبوونەوە و لەوێ هاوسەرۆکی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریای کانتۆنی منبج، حسێن بەگاری قسەی کرد و ڕایگەیاند: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی سەرکوتوو نابی و گەلانی هەرێمەکە بەردەوام ڕێبازی شەهیدانیان هەڵبژاردووە و هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست دەهێنن و گەلانی ستەملێکراو لە سیستەمی سەرمایەداری و دیکتاتۆری ڕزگاریان دەبێت تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.