دانیشتوانی قامیشلۆ کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکانیان شەرمەزار کرد
بە ڕێپێوانێکی جەماوەری دانیشتوانی قامیشلۆ کۆمەڵکوژییەکانی سەر عەلەوییە کەناراونشینەکانی سووریان شەرمەزاکرد و بانگەوازییان بۆ پاراستی هاوڵاتییانی مەدەنی کرد.
بە ڕێپێوانێکی جەماوەری دانیشتوانی قامیشلۆ کۆمەڵکوژییەکانی سەر عەلەوییە کەناراونشینەکانی سووریان شەرمەزاکرد و بانگەوازییان بۆ پاراستی هاوڵاتییانی مەدەنی کرد.
بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی شاری قامیشلۆ، بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی سەر عەلەوییە کەناراونشینەکانی سووریا، ڕێپێوانێکییان لە فولکەی سۆنی شارەکەوە تا گۆڕەپانی شەهیدانی شارەکە دەستپێکرد.
لە ڕێپێوانەکەدا دانیشتوانی شارەکە و دەورووبەری، ئەندام و نوێنەرانی دامەزاوە مەدەنی و پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی قوربانییانی کۆمەڵکوژییە بەرزکرانەوە و بە بەردەوامی درووشمەکانی "نا بۆ توندووتیژی" و "بەڵێ بۆ پێکەوە ژیانی گەلانی سووریا" بەرزکرانەوە.
ڕێپێوانەکە بە گەشتنی بە گۆڕەپانی شەهیدانی شارەکە گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە، دوای خولەکێک لە ڕێزلێنان ، ڕاگەیاندراو بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی خوێندرایەوە.
زمانی کوردی ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری قامیشلۆ هێڤی محەمەدەوە خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد وێڕای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بەڵام بە ئێستاشەوە مەترسی و قڕکارییەکان لەسەر گەلانی سووریا بەردەوامە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کرا بەوەی کلیلی چارەسەری بۆ سووریا پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیکییە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێڤی بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد دەستبەجێ کۆمیتەیەک بۆ پاراستنی گەلانی سووریا دامەزرێنن.
دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، گردبوونەوەکە بە وتنەوەی درووشم کۆتای هات.