دانیشتوانی قامیشلۆ سەرخۆشییان لە بنەماڵەی سلێمان یوسف ئەل عەبدوڵا کرد
دانیشتوانی قامیشلۆ سەرخۆشییان لە بنەماڵەی سلێمان یوسف ئەل عەبدوڵا کرد و ئاماژەیان بەوەکرد لەسەر ڕێگەی شەهیدانمان دەبین.
دانیشتوانی قامیشلۆ سەرخۆشییان لە بنەماڵەی سلێمان یوسف ئەل عەبدوڵا کرد و ئاماژەیان بەوەکرد لەسەر ڕێگەی شەهیدانمان دەبین.
لەپرسەی شەهید سلێماندا دانیشتوانی قامیشلۆ سەرخۆشییان لە بنەماڵەی سلێمان یوسف عبدوڵا کرد، دوای ئەوەی دوێنی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ناوخۆ شەهیدبوونی ئەو ئەندامەیانی ڕاگەیاند. بۆ ڕیزلێنان لە خەباتی شەهید سلێمان ئەمرۆ پرسە بۆ شەهید دانرا.
لە پرسەکەدا چەندین پارت و لایەنی سیاسی و بەشداربوونێکی زۆری دانیشتوانی قامیشلۆ ئامادەبوون. وێڕای دەربرینی سەرەخۆشی خۆیان بۆ بنەماڵەی شەهید سلێمان، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی خولەکێک وەستان.
لە پرسەکەدا هاوسەرۆکی هێزەکانی ئاسایشی کانتۆنی جزیرە حەمرین عەلی سەرساغی خۆی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: "بە ناوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە. شەهید سلێمان ئەندامێکی چالاک و بەوەفای هێزەکانمان بوو، کە هەمیشە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا سەرکەوتووبوو. بەڵین دەدەین لەسەر هێڵێ شەهیدان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوبنێنین و ڕێگە بە کاریگەری دوژمنانمان نەدەین."
مەراسیمی سەرەخۆشییەکە بە بەڵێندانی بەردەومیدان لەسەر ڕێگەی شەهیدان و هەڵهەڵەی دایکان کۆتایهات.