دانیشتوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە پیلانگێڕییان شەرمەزار کرد
دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی بەسەر پیلانگێڕییدا سەردەکەوێت" بە مەراسیمێکی جەماوەری پیلانگێڕی نێونەوتەوەیی ١٥ی شوباتییان شەرمەزار کرد.
دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی بەسەر پیلانگێڕییدا سەردەکەوێت" بە مەراسیمێکی جەماوەری پیلانگێڕی نێونەوتەوەیی ١٥ی شوباتییان شەرمەزار کرد.
بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار و ژنان، دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، بە بەشداری ئەندامان و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ڕێپێوانێکی جەماورەییان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لە چوارڕێیانی دووەمی گەڕەکی ئەشرەفییە دەستیپێکرد و بە کۆڵانە سەرەکییەکانی گەڕەکەکەدا بە وتنەوەی درووشمەوە بەردەوام بوو.
ڕێپێوانەکە لە نزیک بازگەی ئەشرەفییە گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە. لەوێ ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار، ڕەیحان عەلۆ دوای ئاماژەدان بە بەرخۆدانی مێژووی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "ڕێبەر ئاپۆ زیندانی ئیمراڵی گۆڕی بۆ ناوەندی زانست و زانین. لە ئێستادا فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووە بە پێشەنگ و ڕووناکی ئازادی کۆمەڵگە و ژنان."
لە گردبوونەوکەدا بە بەردەوامی درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن ژیان ئازادی" دەگوترایەوە.
دواتر هاوسەرۆکی گشتی ئەنجوومەنی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، هێڤین سلێمان قسەیکرد و ئاماژەی کرد بەوەی دەوڵەتی تورکی پیلانگێر بەشداری سەرەکی پیلانگێڕی نێوەنتەوەی بوو لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، خواستی پیلانگێڕان کۆتایهێنان بوو بە گەلی کورد لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا.
گردبوونەوەکە بە پەیامی بەردەوام بوونی ژنان لەسەر تێکۆشان کۆتایی هات.