دانیشتووانی دەیرەزۆر سڵاویان لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە کرد

دانیشتووانی دەیرەزۆر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئازادی و ئێشکگری کرد.

لە دەیرەزۆ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و سڵاوکردن لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئازادی ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا درووشم و ئاڵای قەسەدە و یەپەژە و یەپەگە بەرزکرایەوە.

لە چوارڕیانی مەعامیل ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە، لەسەر ناوی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری دەیرەزۆر ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا، پشتیوانی خەڵکی کانتۆنی دەیرەزۆر بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دووپاتکرایەوە.

هەروەها بانگەواز لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرا دەستوەردان بکەن و کۆتایی بە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بهێنن.

جەختکرایەوە بەرخۆدانی قارەمانانی بەنداوی تشرین سەردەکەوێت.

ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین" کۆتایی هات.