دانیشتووانی گرێسپی ناچاردەکرێن بە لیرەی تورکی نان بکڕن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دانیشتووانی گرێسپی ناچاردەکات بە لیرەی تورکی نان بکڕن.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دانیشتووانی گرێسپی ناچاردەکات بە لیرەی تورکی نان بکڕن.
سەرچاوە خۆجێیەکان لە شاری گرێسپی ڕایانگەیاند، "ئەنجوومەنی خۆجێی گرێسپی" سەر بە دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆ بڕیاری کڕینی نانی بە لیرەی تورکی بڵاوکردووەتەوە.
هەڕەشە لە دانیشتووان دەکرێت ئەگەر نان بە لیرەی تورکی نەکڕن، بە ٥ هەزار لیرەی تورکی سزا دەدرێن و دادگایی دەکرێن.
لەکاتی داگیرکردنی شاری گرێسپیەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەوڵدەدەن زمانی تورکی و دراوی تورکی لە هەرێمەکە بسەپێنن، بەڵام دانیشتووانی هەرێمەکە نایانەوێت بە دراوی دەوڵەتی تورک کڕین و فرۆشتن بکەن.