دانیشتووانی هۆل و شەدادی و تەل حەمیس دژی داگیرکاری ڕێپێوانیان کرد
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە هۆل و شەدادی و تەل حەمیس بە ڕێپێوان شەرمەزار کرا. لە ڕێپێوانەکاندا، پەیامی درێژەدان بە بەرخۆدان تا سەرکەوتن دووپاتکرایەوە.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە هۆل و شەدادی و تەل حەمیس بە ڕێپێوان شەرمەزار کرا. لە ڕێپێوانەکاندا، پەیامی درێژەدان بە بەرخۆدان تا سەرکەوتن دووپاتکرایەوە.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە شارەکانی هۆل و شەدادی و تەل حەمیس شەرمەزارکرا.
هۆل
سەدان دانیشتووی شاری هۆل بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی قوربانیانی هێرشەکان و پانکارت و درووشم بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان بەرزکرایەوە.
ڕێپێوانەکە لە دەروازەی شارەکە وەستا، پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لەسەر ناوی دانیشتووانی هۆل ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکان شەرمەزارکران، جەختکرایەوە دەوڵەتی تورک بەم هێرشانە دەیەوێت کێشە ناوخۆییەکانی بباتە دەرەوە.
هەروەها جەختکرایەوە هێرشەکان بۆ سەر ناوچە سڤیلەکان و ژێرخانی هەرێمەکە تاوانی جەنگن، ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک ئامانجی فراوانکردنی گۆڕەپانی داگیرکاری و تێکدانی ئارامی هەرێمەکەیە.
دووپاتکرایەوە ئەم هێرشانە ئیرادەی گەل ناشکێنێت و گەل بێدەنگ نابێت بە هەموو ڕێگەیەک خاک و شکۆی خۆی دەپارێزێت، ڕەنجی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و تا بەدیهێنانی ئازادی تێکۆشان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار بەدریە حەسەن ڕایگەیاند ئەم هێرشانە بێچارەیی دەوڵەتی تورک و هەڵاتنی لە کێشە ناوخۆییەکان نیشان دەدات.
جەختی کردەوە، ئامانجی دەوڵەتی تورک تێکدانی پرۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە، بەڵام داگیرکەری ناتوانێت ئیرادەی گەل و بەرخۆدان لاواز بکات، گەل پشتگیری قەسەدە و ئاسایش دەکات بۆ شکاندنی پیلانەکان.
شەدادی
مەجلیسی شاری شەدادی و سەدان دانیشتووی شارەکە و شارۆچکەکانی دەوروبەری ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
لەبەردەم بینای تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی، لەسەر ناوی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، بەڕێوەبەری مەجلیسەکە ئیمان ئەلفەرەج بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر هێرشەکان شەرمەزار کرد، جەختی کردەوە گەلی هەرێمەکە لەسەر بناغەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەکات.
لەسەر ناوی پەیەدە، محێدی ئەلدەغەم ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەکاتی بەرخۆدانی گەلی هەرێمەکە دژی چەتەکانی داعش دەستی پێ کرد.
دووپاتی کردەوە، گەلانی هەرێمەکە بە هەموو پێکهاتەکانەوە پشتگیری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و قەسەدە دەکەن.
لەکۆتاییدا درووشمی سڵاوکردن لە بەرخۆدان و شەرمەزارکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرزکرایەوە.
تەل حەمیس
لە شاری تەل حەمیس بە بەشداری ئەندامانی پارت و ڕێکخراو و ڕیشسپی عەشیرەتەکان و سەدان دانیشتووی شارەکە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
ڕێپێوانکەران لە چوارڕیانی سەوامی (کۆگای گەنم) وەستان، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تەل حەمیس خالد ئەلنایف ڕایگەیاند تا تێکشکاندنی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن.
ئەندامی کۆنگرەی ستار ماویە حەدید و هاوسەرۆکی مەجلیسی شاری تەل حەمیس محەمەد ئەلشەمەر وتەیەکیان پێشکەش کرد، داوا لە هێزە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرا، لێپرسینەوە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بکەن.