دایکانی بەرخۆدێر: شەڕڤانانمان هێز و شکۆمانن
دایکانی گوندی بۆزتەپە ئاماژەیان بەوەکرد کە بۆ پشتگیری شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە تاوەکو کۆتا هەناسە پشتگیریان دەبن و هەموو شتێک دەکەن لەو پێناوەدا.
دایکانی گوندی بۆزتەپە ئاماژەیان بەوەکرد کە بۆ پشتگیری شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە تاوەکو کۆتا هەناسە پشتگیریان دەبن و هەموو شتێک دەکەن لەو پێناوەدا.
ئەمڕۆ خەڵکی بۆزتەپە لە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانی بۆ پشتگیری شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرەکانی پێشەوە خواردنیان دروست کرد. دانیشتوانی گەلی عەلی شارێ پەیوەست بەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
نایلە حەمۆ ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ پشتگیری شەڕڤانانیان بکەن خواردنیانیان بۆیان دروست کردوە و گوتی: "وەک دایکی شەڕڤانان بۆ پشتگیری نەوەکانمان و شەڕڤانانمان بکەین خواردنیان بۆ دروست دەکەین. شەڕڤانەکانمان لە بەرەکانی جەنگدا بەرخۆدانێکی بێ هاوتا لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەڕێوەدەبن".
'تاوەکو کۆتا هەناسە پشتگیری شەڕڤانەکانیانن'
نایلە حەمۆ باسی لەوەشکرد کە تاوەکو کۆتا هەناسە لە پشتی شەڕڤانان دەبن و گوتی: "دەوڵەتی تورک هێرشێکی دڕندانە لەسەر هەرێمەکان ئەنجام دەدات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرش دەکات بەڵام هەرگیز ناتوانێت لە ناومان ببات، چونکە خاوەنی هێزێکی بە هێزین. شەڕڤانەکانمان لە بەرانبەر داگیرکەر بەرخۆدانێکی مێژووی بەڕێوەدەبەن، تاوەکو کۆتا هەناسەمان پشتگیری شەڕڤانەکانمان دەکەین و هەرگیز ئەوان بە تەنها جێ ناهێڵین".
دایکێک بە ناوی ئیسلم ڕایگەیاند کە شەڕڤانان هێزی ئەوانن و گوتی: "وەک دایک بۆ ئەوەی کە پشتگیری شەڕڤانەکانمان بکەین چی پێویست بکات دەیکەین. شەڕڤانان هێزمانن، تاوەکو کۆتایی لە تەنیشتی ئەوان دەبین".
'شەرڤانەکانمان هێز و شکۆمەندیمانن'
وتیشی: "شەرڤانەکانمان هێز و شکۆمەندیمانن، تاوەکو دڵۆپێک خوێن لە گیانماندا بێت لە پشتی ئەوان دەبین و هێرشە داگیرکارییەکان و چەتەکان تێک دەشکێنین. شەڕڤانەکانمان بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرەکانی جەنگ بەرخۆدان دەکەن".