دایکی ٤ شەهید ژیانی لەدەستدا

دایکی چوار شەهید زەرگە جنێد لە کۆبانێ ژیانی لەدەستدا.

دایکی چوار شەهید زەرگە جنێد کە بەر لە دوو رۆژ کوڕە گەورەکەی بە ناوی عەبدولقادر بەهائودین لەدەستدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

زەرگە جنێد کە لە کۆبانێ ناسراو بوو، دایکی شەڕڤانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان عوسمان بەهائودینە کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە روباروک شەهیدبوو، هەروەها سێ منداڵی دیکەشی بە ناوەکانی مستەفا، حەلیمە و کیفاح بەهائودین لە کۆمەڵکوژی بەرخبەتانیدا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٥ شەهیدبوون. زەرگە جنێد دایەگەورەی شەهید ژیانە بەهائودین و ئاراس جنێدە کە شەڕڤانی یەپەگە بوون.

زەرگە شایەتحاڵی کۆمەڵکوژی بەربەتان بوو کە داعش لە حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەنجامیدا و بەهۆیەوە ٢٨ کەس شەهیدبوون. وێنەکەی کە لەو کاتەدا گیراوە و چەکی هەڵگرتووە، بووەتە هێمای بەرخودانی ژنانی کورد لە دژی داعش.