'دەبێت بەرپرسیارانی کۆمەڵکووژییەکە دادگای بکرێن'

ئێشکگرانی بەنداوی تشرین بە ڕاگەیاندراوێک کۆمەڵکووژییەکەی کۆبانێیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد بکووژان دادگایی بکرێن.

سەبارەت بە کۆمەڵكووژییەکەی دوێنێ شەوی دەوڵەتی تورک گوندی بەرخەبۆتانیی کۆبانێ کە ٧ کەسی لە یەک بنەماڵە شەهید کرد و دووی دیکەسی دیکەش بریندار بوون، ئێشکگران بەنداوی تشرین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجام دا و هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.

ڕاگەیاندراوەکە لایەن ئەندامێکی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگەی کانتۆنی فورات بەدیەوە خوێندرایەوە و گوتی: "لەسەر بەنداوەکە ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەین. ئەو هێرشەی دوێنێ شەو لەسەر ئەو بنەماڵە ئەنجام درا، دەبێت بکوژەکان دادگای بکرێن. وەک هەموو کەسێک دەزانێت دوێنێ کۆمەڵکووژی هەڵەبجە بوو، لە هەمانکاتدا گەلی گوندی بەرخ بۆتان بە ئامانج گیران و بنەماڵەیەک شەهید بوو و دوو منداڵیش بریندار بوو. بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین بە ئەرکی خۆیان ڕاپەڕن."

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە"، "شەهید نامرن" کۆتایی هات.