دەلال چیا: تشرین جێگەی هەناسە لێبڕینی داگیرکەرانە
شەڕڤانی یەپەژە دەلال چیا سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلان لە بەنداوی تشرین کرد و گوتی: "چەتەکان تێک دەشکێن، بەرخۆدانی شەڕڤانان و گەل سەردەکەوێت".
شەڕڤانی یەپەژە دەلال چیا سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلان لە بەنداوی تشرین کرد و گوتی: "چەتەکان تێک دەشکێن، بەرخۆدانی شەڕڤانان و گەل سەردەکەوێت".
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ٦٨ ڕۆژە بە بەردەوامی هێرشی دڕندانەی سەر بەنداوی تشرین دەکات. شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە زیاتر لە ٢ مانگ لە دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەن. لە ٨ی کانوونی دووەمەوە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە تشرین ئێشکگری دەگرن لە دژی داگیرکەران.
شەڕڤانانی یەپەژە لە سەرکەووتندان
شەڕڤانی یەپەژە دەلال چیا ئاماژەی بەوەکرد کە زیاتر لە ٢ مانگە لە بەرەکانی پێشەوەی بەرخۆدانی تشرین، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بەرگری لە خاک دەکەن و گوتی: "چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانیانیش ناتوانن ئەنجام بە دەست بهێنن. بێگومان هێرشەکان بێ وەڵام نامێنێتەوە. بەرخۆدانی تشرین جێگەی هەناسە لێبڕینی داگیرکەران، پاش هەر هێرشێک گورزێکی قورس دەخۆن. شەڕڤانانی یەپەژە لە نێو بەرخۆدانێکی مەزندان. لە دژی ئەم شەرە ئیرادەمان مەزنە. بەرەو سەرکەوتن دەچین. سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت".
دەلال چیا سڵاوی بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین کرد و گوتی: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گەل، نیشانەی کۆتایی هاتن و چەقینی چەتەکانە. بە هێرشەکان لەسەر گەلان دەیانەوێت تۆڵە بکەنەوە بەڵام گەل خاک، ئاو و بەنداوەکەی خۆی دەپارێزێت".
بۆ سەقامگیری گەل بەرخۆدان بەردەوام دەبێت
دەلال چیا ئاماژەی بە بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە کرد و گوتی: "وەک چۆن یەپەژە لە هەر هەڵمەت و شەڕێکدا پێشەنگایەتی کردوە، ئەمڕۆش لە تشرین پێشەنگایەتی دەکات. لەگەڵ تەکنیکی بەرزیش ناتوانن بەرخۆدانمان بشکێنن، تێکۆشانمان بەردەوامە. ئێشکگری گەلان لە تشرین بە هەموو ڕەنگێکەوە مۆڕاڵێکی مەزن بە شەڕڤانان دەدات. بۆ سەقامیگری و ئاسایشی گەلان درێژە بەرخۆدان دەدەین".