شۆڕشی ١٩ی تەمموز کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە شاری کۆبانێ دەستی پێکرد، گەلی هەرێمەکە و بەتایبەت ژنانی بەرەو پرۆسەیەکی نوێ کە ژیانێکی ئازاد، دیموکراتیک و یەکسان بژین برد. لە ماوەی ١٣ ساڵی ئاڵۆزی سووریادا، ژنانی لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشانیاندا کە دەتوانن شۆرش و کۆمەڵگە بەڕێوەببەن. هەروەها چەندین دەستکەوت لە سایەیی ژنانەوە بە دەستهێنرا. ژنانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا بۆ تەواوی جیهان بوون بە نمونە. لە دوای ڕووخانی ئەسەد و هاتنی ئیدارەی هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) جارێکی دیکە هەوڵدەدەن ژنان دووربخەنەوە لە ژێر ناوی ئایین کاری پیس لەسەر ژنان ئەنجام دەدرێت.
ژنانی کورد و سریانی بۆ ئاژانسی هەواڵت فورات (ANF) قسەیان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە دەبێت لە دەستووری نوێی سووریادا ژنان خاوەنی ڕۆڵی سەرەکی بن.
ئەندامی کۆمیتەی ژنانی پارتی سەوزی دیموکراتیک دەلال ئەل هاشمی ئاماژەی بەوەکرد کە ژن خاوەنی مێژوویەکی زۆر گەورەیە و گوتی: "لە هەموو کەسێکەوە دیارە کە ڕۆڵی سەرەکی و مەزن لە مێژوودا ژنە. ژن لە هەموو لایەک وەک دایک دەبینرێت. چونکە ژن ناسنامەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیە، بەڵام بەداخەوە دەوڵەت هۆمۆژینەکان لە پێشکەوتنی ژنان ترسان و هێرشان کردە سەر. بروسکەی ١٩ی تەمموز بۆ ئازادی ژنان پێشکەوت. لە دوای ئەوە ژن لە هەموو گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگەدا ڕۆژ بە ڕۆژ جێی دەگرت، ڕێکخستنی خۆی فراوان دەکرد و پێکەوە لە دژی هۆمۆژینەکان ڕاپەڕین. ژن لە گۆڕەپانی سەربازی جێی گرت و بوو بە نمونەیەک بۆ تەواوی ژنانی جیهان".
'ڕووخانی بەعس بۆ ئێمە لەدایکبوونەوەیەکی نوێبوو'
دەلال ئەل هاشمی ئاماژەی بەوەکرد بە ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیکاتۆر لاپەڕەیەکی نوێ لە سووریا کرایەوە و گوتی: "لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ڕۆژی ڕووخانی بەعس و هاتنی ئیدارەی هەتەشە بۆ بەڕێوەبەرایەتی سووریا. ئیدارەی هەتەشە نایەوێت ژن لە دەستووری سووریادا جێ بگرێت. چەندین مافی ژن دانی پێدانانرێت. وەک ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە تەواوی نەتەوەکان ئەمە قبوڵ ناکەین. چونکە لە ماوەی ١٤ ساڵدا پەروەردەی ئازادی ژنمان بینی و دڵمان تەنها بۆ ئازادی لێ دەدات. لە کۆتاییدا دەڵێم پێویستە جێی ئێمە وەک ژن لە دەستووری سووریادا خاوەن جێیەکی گرنگ و مسۆگەربین".
'ژنانی سووریا بە هاتنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هێزی وەگرت'
ئەندامی یەکێتی ژنان سریانی وەردە هەندا ئاماژەی بەوەکرد کە ژنانی سووریا لە چەندین گۆڕەپانی شەڕدا جێیان گرت. هەروەها ئەوەشی بیرهێنایەوە کە وڵاتە سەرمایەدارییەکان نایانەوێت ژنان پێش بکەون و گوتی: "بە هاتنی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری و شۆڕشی ڕۆژئاوا ژنان لە هەموو نەتەوەکان بەرەو ئازادی ڕێپێوان. ژنانی سریانی لە جێیەکی گرنگی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکدا بەشداربوون. هەروەها لە سیستەمی هاوسەرۆکایەتییدا کە بوو بە مۆدێڵێک بۆ تەواوی جیهان، ژنانی سریانی وەک هاوسەرۆک جێی خۆیان گرت. لە هەمانکاتدا ژنانی سریانی لە گۆڕەپانەکانی شەڕ، سیاسەت، کەلتوور و هونەر بوون بە خاوەن ڕۆڵێکی سەرەکی".
'هەتەشە ناتوانێت سووریا بە یەک ئایینی بەڕێوەببات'
وتیشی: "دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئیدارەی هەتەش بەڕیوەبەری وەرگرت، دڵخۆشبووین لەبەر ئەوەی گوتمان ئیتر سووریایەکی دیموکراتیک و بەشداری ژنان دادەمەزرێت. بەداخەوە ئیدارەی هەتەشە دەیەوێت سیستەمی پیاوسالاری بگەڕێنێتەوە و ژنان لە هەموو کایەکانی ژیان دوور بخاتەوە".
لە کۆتایی قسەکانییدا وردە هەندا ئاماژەی بەوەکرد کە ئیدارەی هەتەشە بە ئایینی ئیسلام بە تەنها ناتوانێت سووریا بەڕێوەببات و گوتی: "پێویستە لە دەستووری سووریادا فکری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە خاڵی یەکەم بێت، هەروەها نابیت تاک ئایینی و ڕێبازە جۆربەجۆرەکانی لەسەر نەتەوەکان بسەپێندرێت. چونکە لە سووریادا چەندین ئایین و مەزهەب بوونی هەیە. وەک ژنانی سریانی ئەمە قبوڵ ناکەین. داواکاری ئێمە دەوڵەت نییە، داخوازی ئێمە ئاشتیی و ئازادییە".