دەوڵەتی تورک ٧ کەسی لە عەفرین ڕفاند
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین - سوریا ڕایگەیاند کە ٧ کورد لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە مەبەستی پارە وەرگرتن(فدیە) لە ناوچەی ماباتای عەفرین ڕفێندراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین - سوریا ڕایگەیاند کە ٧ کورد لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە مەبەستی پارە وەرگرتن(فدیە) لە ناوچەی ماباتای عەفرین ڕفێندراون.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین - سوریا ڕایگەیاند کە چەتەکانی 'ئەلئەمشات' سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٧ کوردیان لە ناوچەی ماباتای عەفرین ڕفاندووە.
بەگوێرەی رێکخراوەکە، ناوی ڕفێنراوەکان بەم شێوەیەیە: محەممەد عیزەت بەکر ٤٥ ساڵ، خەبات عیزەت بەکر ٣٨ ساڵ، بەشار زوهێر حەمەدی ٢٥ساڵ، دیار شێخ، باسل هەنان چیچەکۆ ٢٦ ساڵ، دلۆ ئەحمەد مستەفا ٣٩ ساڵ و عەلی موختار ٤٥ ساڵە.
هەروەها ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە چەتەکان بۆ ئازادکردنی هەر ڕفێنراوێک داوای ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ دۆلار لە بنەماڵەکانیان کردووە.