دەوڵەتی تورک چەند گوندێکی تۆپباران کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە هەموو بەرماوەی داعشن، دوێنێ شەو گوندەکانی تل تەمر، سلوکێ و عەین عیسایان بە چڕی تۆپباران کردووە.

هێرشی داگیرکاری

دوێنێ بە درەنگانی شەو لە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکانییدا، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی (NSA)ـی بەرماوەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، بە چڕی گوندەکانی تروازی، شەرکێ، ئوم ئەل بەرامیل و حویجەیی باشووری سلوکێی تۆپباران کردووە.

هاوکات هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر گوندی فاتسا و سغێرۆی عەین عیسایش بەردووام بووە، کە بە تۆپهاوێژ تۆپبارانی چڕ کراون.

دەربارەی زیان و دەرنجامی تۆپبارانەکە زانیاری بەردەست نییە.