دەوڵەتی تورک دوو گوندی گرێسپی تۆپباران دەکات
سوپای دەولەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپهاوێژ بۆردوومانی دوو گوندی شاری گرێسپی دەکات.
سوپای دەولەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپهاوێژ بۆردوومانی دوو گوندی شاری گرێسپی دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار- هاوار، چەند کاتژمێرێکە سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی سارۆجە و ئێبراهیم کوردۆی ڕۆژئاوای شاری گرێسپی داگیرکراو بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ تۆپباران دەکات.
زانیاری دەربارەی زیانی هێرشەکە بەردەست نییە.