دەوڵەتی تورک کۆبانێ، تشرین، زرگان و تل تەمری بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە ناوچە نیشتەجێبوونەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە ناوچە نیشتەجێبوونەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران کرد.
بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان دەوڵەتی تورک گوندەکانی گرکێ و عومەرکی باشوری کۆبانێی تۆپباران کرد.
بە ماوەیەکی کەم پێش هێرشەکە دەوڵەتی تورک چەتەکانی بەنداوی تشرین و دەوروبەری بەنداوەکەیان تۆپباران کرد.
هاوکات گوندی خربەت ئەڵشەعیری باکوری زرگانیش تۆپباران کرا.
گوندی خدر ئەلحەسەن لە باکوری تل تەمریش کاتژمێر ١٠:٣٠ بە کاتی ناوچەکە تۆپباران کرا.
سەبارەت بە زیانەکانی ئەو هێرشانە زانیاری وردە رانەگەیەندراوە.