دەوڵەتی تورک کۆبانێ و تشرین و تەل تەمری بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین گوندی هەرێمی کۆبانێ و تشرین و تەل تەمری بۆردوومان کرد. دەرکەوت کە تەقینەوەکەی قامیشلۆش هێرشی دەوڵەتی تورک بووە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین گوندی هەرێمی کۆبانێ و تشرین و تەل تەمری بۆردوومان کرد. دەرکەوت کە تەقینەوەکەی قامیشلۆش هێرشی دەوڵەتی تورک بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەوروبەری کاتژمێر ١٧:٠٠، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی لۆکتێ و گۆکتەپەی شارۆچکەی چەلەبییەی باشووری کۆبانێیان بۆردوومان کردووە.
دەوروبەری کاتژمێر ١٦:٥٠ دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرینیان کردە ئامانج.
هاوکات هێرشکرایە سەر گوندەکانی تەل تەمر.
لە کاتژمێر ١٥:٤٠ دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی بیر حەسۆی هەرێمی قەرەقۆزاقی باشووری کۆبانێی بۆردوومان کرد.
هەروەها لە گەڕەکی غەربی شاری قامیشلۆ لە بینایەکدا دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک ڕوویدا.
لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دووپاتکراوەتەوە، ئەو بینایە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کراوەتە ئامانج. لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، کە مووشەکی فڕۆکەکە بەر بیناکە دەکەوێت.