دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٢ کەسی رفند، چارەنوسییان نادیارە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوەندی عەفرین و ناوچەی راجۆ ٢ کەسی رفاند.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە گوندی شێخی ناوچەی راجۆی عەفرین کۆلین محەمەد شێخ عەبدی تەمەن ٢٨ ساڵ بەر لە دوو مانگ لەلایەن میتی دەووڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی پۆلیسی سەربازییەوە رفێندراوە.

باس لەوەدەکرێت عەبدی گواستراوەتەوە بۆ زیندانێک لە ماراتای و لەو کاتەوە هەواڵی نازانرێت.

زانرا کە بەر لە هەفتەیەکیش نیزال قەلەندەر تەمەن ٤١ ساڵ کە خەڵکی ماباتایە و دانیشتووی ناوەندی عەفرین بوو رفێندراوە. چارەنوسی نیزال قەلەندەریش دیار نییە.

بە گوێرەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا لەماوەی مانگێکدا لە هەرێمی عەفرین ٦ کەس لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراون، ٢٩ کەسیش برینداربوون.

ناوەندی بەڵگەکردنی پشێلکارییەکانیش رایگەیاند، لە ماوەی مانگی ئەیلولدا لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی تورک زیاتر لە ٥٠ کەس رفێندراون.