دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی ڕفاند و ٣٠٠ داری سووتاند

ڕاگەیاندرا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی موباتای عەفرین کەسێکی ٤٠ ساڵیان ڕفاندووە و لە ڕاجۆش ٣٠٠ داریان سووتاندووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز بەپشت بەستن بە سەرچاوە هەرێمییەکان، چەتەکانی "فیرقەی ١١٢ سەر بە سوپای داگیرکەری تورک هاوڵاتیەکیان بە ناوی مەنان مەحۆ نەعسان (٤٠) ساڵ لە گوندی دملیای سەر بە موباتا لە عەفرین ڕفاندووە.

ڕاگەیاندراوە، بنەماڵەی نەعسان بۆ ئازادبوونی کوڕەکەیان ٣ هەزار دۆلاریان داوەتە چەتەکان، بەڵام هێشتا ئازاد نەکراوە. بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چەتەکان ئەم هاوڵاتیەیان ناردووە بۆ زیندانی کلسی دەوڵەتی تورک و چارەنووسی نەزانراوە.

هەروەها ئاشکرا کراوە، چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیەی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی عەڵتانیەی ڕاجۆ ٣٠٠ داری قەیسی و گێلاس و زەیتوونیان سووتاندووە.