دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ شەرمەزارکرا
خەڵکی کانتۆنی فورات بۆ شەرمەزارکردنی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ ئەنجامیدا ڕێپێوانیان کرد.
خەڵکی کانتۆنی فورات بۆ شەرمەزارکردنی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ ئەنجامیدا ڕێپێوانیان کرد.
خەڵکی کانتۆنی فورات بۆ شەرمەزارکردنی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە دەوڵەتی تورک دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامی دەدات، ڕێپێوانیان کرد. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد تا گۆڕەپانی شەهید عەگید بەردەوام بوو.
وتەبێژی دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە کانتۆنی فورات، عەیشە ئەفەندی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند دژی هێرش و کۆمەڵکوژییەکان بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەن.
هەروەها تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی گەلی کۆبانێ دژی داعش و ڕایگەیاند گەلی کۆبانێ داعشیان وەستاند و ئەم گەلە شایەنی ئازادی و ئاشتییە، ئاماژەی کرد بە کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێ، گوتی: "ئەم کارە دڕندانەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین. دەبێت ئیتر هەمووان ڕابپەڕن و بە داگیرکاری تورک بڵێن ئیدی بەسە".
عەیشە ئەفەندی لەکۆتاییدا گوتی: "ئێمە بە کۆمەڵکوژی لەناوناچین و تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین".
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.