دەوڵەتی تورک لە مەنبەج ٢٠ هێکتار زەوی سوتاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ئامانجی سوتاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکان، گوندەکانی مەنبەجیان تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا ٢٠ هێکتار زەوی لە کانتۆنەکە سوتان.

هێرشی داگیرکاری

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کرێدیە و بۆغاز و بوەیهج بەرداوە.

ئاگرەکە لە گوندی کرێدییە بەرەو گوندەکانی بۆغاز و تەل تۆرین و جەبلەت حەمرا چووە، نزیکەی ٢٠ هێکتار زەوی سوتاوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵیانداوە ئاگرەکە بکوژێنەوە.

هەر بە گوێرەی ناوەندەکە، داگیرکەران لە مانگی ئایاردا زیاتر لە هەزار هاوەن و تۆپیان بۆ گوندەکانی مەنبەج هاویشتووە و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان سوتاندوە.