دەوڵەتی تورک لە سیرین کۆگای گەنمی بۆردوومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی و بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کۆگاکانی گەنم لە سیرین. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٥٠٠ تۆن گەنم خەساربوون.

ڕاگەیاندرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک تورک بە فڕۆکەی جەنگی و بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کۆگاکانی گەنم لە شاری سیرینی باشووری کۆبانێ. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٥٠٠ تۆن گەنم خەساربوون.