دەوڵەتی تورک دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردومان دەکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەنداوی تشرین و دەوروبەری جارێکی دیکە بۆردومان کرد.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی شەڕ بەنداوی تشرین و دەوروبەری بۆردومان کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو بەنداوە بۆ ژیانی مەدەنییەکان زۆر گرنگە.

راگەیەندرا کە ناوچەکە سێ جار هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر.