روانگەی سوری مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هۆکاری دەستبەسەرکردنی پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس بەکر ئەلقاسم تائێستا نەزانراوە.
هاوژینی رۆژنامەوانەکە، نەبیهە تەها بە ئاژانسەکەی وتووە، کە رۆژی دووشەممە هاوسەرەکەی لە کاتی گەڕانەوە لە شارۆچکەی باب و دوای رووماڵی مەراسیمێک لەو شارۆچکە، دەستبەسەرکراوە.
نەبیهە تەها باسی لەوەکرد، " من دوای ماوەیەکی کەم ئازادکرام، بەڵام هاوژینەکەم تائێستا دەستبەسەرە". وتیشی، هۆکاری دەستبەسەرکردنی هاوسەرەکەی نازانێت. دوای دەستبەسەرکردنیان پۆلیسی تورک و چەتەکانی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی و دوو تەلەفون و کامێرایەکی ئەلقاسمیان دەتسبەسەردا گرتووە.
روانگەی سوری مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەکاتی دەستبەسەرکردندا، پۆلیس و چەتەکانی هەواڵگری تورک لەو رۆژنامەوانەیان داوە.
راگەیەندرا کە بەکر ئەلقاسم لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کار دەکات و وترا کە لە هەمان کاتدا کاری بۆ ئاژانسی ئانادۆلی تورکی کردووە کە سەر بە ئاکەپەیە.
سەرنوسەر لە ئاژانسی فرانس پرێس داوای کرد کە رۆژنامەوانەکەیان دەستبەجێ ئازاد بکرێت.