دوو شەرڤانی قەسەدە شەهیدبوون

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی دوو شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کانتۆنی دێرەزور شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە سەبارەت بەو بابەتە راگەیەندراوێکی لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دوو شەڕڤانمان لە رووداوێکدا لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکە سەربازییەکان لە دێرەزور شەهیدبوون.

شەڕڤان ئامانج (ئەیمەن عوسمان کۆر) و مەهدی (حەسەن محەمەد ئەل دەبوس) لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە هەرێمی کارگەکانی باکووری دێرەزور شەهیدبوون.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهیدەکەمان دەکەین، رێگەی ئەوان درێژە پێدەدەین تا هێنانەدی هیواکانیان.

زانیاری لە سەر ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئارمانج

ناو و پاشناو: ئەیمەن عوسمان کۆر

ناوی دایک: بەدیعە

ناوی باوک: عوسمان

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ- ١٩٩٧

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزور –کارگە- ٢٦-٥-٢٠٢٤

**

ناسناو: مەهدی

ناو و پاشناو: حەمەد محەمەد ئەلدەبوس

ناوی دایک: شەمسە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرەزور-١٩٩٨

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزور –کارگە- ٢٦-٥-٢٠٢٤

هـ . ب