فرۆکەی بێفرۆکەوان دوو گوندی عەین عیسای بۆردوومان کرد

سوپای دەوڵەت تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفرۆکەوان گوندەکانی سەفەویە و سگێرۆی شاری عەین عیسای کردە ئامانج.

بە پێی زانیارییە هەرێمییەکان، فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سەفەوی و سگێرۆی شاری عەین عیسای کانتۆنی فوراتی بۆردوومان کرد.

زانیاری دەربارەی زیانی بۆردوومانەکە بەردەست نییە.