فیدراسیۆنی برینداران: پەکەکە تێکۆشانی هەرە ڕەسەنە بۆ مرۆڤایەتی

فیدارسیۆنی بریندارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوەکرد بە زانابوون و باوەڕەوە ڕوودەکەنە ڕێبەرێتی و هیوا و خەونی شەهیدان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەن.

فیدارسیۆنی بریندارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەبۆنەی ڕۆژی ٢٧ ی تشرینی دووەم ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:

پەکەکە لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی فیسێی سەر بە لجێ دامەزرا، ئەو گەلەی هێنایە سەر پێی خۆی کە بەدرێژایی چەندین ساڵ لەلایەن داگیرکەرانەوە بێدەنگ و بێ  کاریگەر کرابوو. داخوازی گەنجانی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنی ژیانێکی نوێ بە دیاری بە گەلی کوردستان بەخشی. بە باوەڕمەندی بەرخۆدان و ئیرادە و ئازادی لەو زیندانانەی کە بە بای چیاکانی عەگید و بێریتانەکان کە خاوەندارێتی شکۆدار بوو لە فەلسەفە و شیکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ، دەرگای سەردەمێکی نوێ کرایەوە.

پەکەکە لەسەر حەقیقەت و ڕاستی ئەو بەڵینە پێشکەوت کە بە حەقی قەرار درا، پەکەکە هەموو ئەو دەرکەوتە باش و شەرەفمەندانەی کە پێویستن بۆ مرۆڤایەتی لە جیهاندا لەخۆی گرتووە. بەهای ئازادی بۆ هەموو زیندەوەران، ژیان و دیاردەیەک تا ئاستێکی بەرز پێشکەشی مرۆڤایەتی دەکات.

پەکەکە تەڤگەرێکی کە مرۆڤەکانی هەڵبژێردراوی کۆمەڵگەن، جوانترین و سادەترین؛ ئەو مرۆڤانەی گیانی خۆیان بەخت دەکەن لە پێناوی گەلەکەیان و مرۆڤایەتی، تێیدا بەشدارن. بۆیە پەکەکە ترسێکی گەورەیە بۆ هێزە هەژموونخواز و و ئیمپریالیستەکان و نۆکەرەکان. لە هەموو میللەتی هەموو نەتەوەکان بەشدارییان تێدا کردووە و بەشداری تێدا دەکەن. پەکەکە ڕێگایەکی پیرۆزە، لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ شەهیدان، بەرزترین مۆراڵی لە کۆمەڵگای کوردیدا دامەزراند، ڕێز و شکۆمەندی لە دڵ و ڕۆحی گەلی کورددا خوڵقاند. بۆیە سەرەڕای ئەو هەموو ئازار و فشار و کۆمەڵکوژی و سیاسەتی برسێتی، گەلی کورد گرێدراوی دۆزی شەهید و ڕێبەر و تەڤگەری خۆیانن هەنگاو بۆ داوەنانێن.

پەکەکە  فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەموو ئاستەنگە دڕندانە و تاریک و نامەردانەکانی لابرد، بۆ گەل و باوەڕییەکان بوو بە هیوا. بەتایبەت کورد و عەرەب و تەواوی گەلانی بندەست بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دوای دامەزراندنی سیستەمی دەوڵەت، لەگەڵ تێکۆشانی پەکەکەدا گەڕانەوە سەر جەوهەری ڕەسەنی خۆیان. پەکەکە پێشەنگایەتی تێکۆشانێکی پیرۆز بۆ مرۆڤایەتی دەکات، بێگومان بۆ هەزار ساڵ بە قسە و باسکردن، شکۆ و ڕێزێکی ڕەسەن بەرامبەری پیشان دەدرێت و بە بەرزترین ڕێزەوە یادی دەکرێتەوە. شۆڕشی ئێمە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە پارادایمی ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک و ئازادیخوازی ژنانی ڕێبەر ئاپۆ، پێشدەکەوێت. هەموو گەل و باوەڕییەکان بە شێوەیەکی یەکسان و ئازاد تێیدا بەشدارن، لە ئەنجامی ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانە پیرۆزە دەرکەوتە سەر سەکۆی مێژوو.

لەسەر ئەو بنەمایە یادی ٤٦ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز دەکەین، وەک بریندارانی شەڕ، بە زانابوون و باوەڕەوە ڕوودەکەینە ڕێبەرێتی، ئاڵای شەهیدان بەرز دەکەینەوە، هیوا و خەونەکانیان بە سەرکەوتن تاجداردەکەین".