لە کۆبوونەوەکاندا هەژمارێکی زۆر لە کەمئەندامانی شەڕ بەشدار بوون. کۆبوونەوەکان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد.
لە کۆبوونەوەکاندا سەبارەت بە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو پرۆسەیەی کە دەستیپێکردووە هەڵسەنگاندن کرا. لە میانەی کۆبوونەوەکاندا کەمئەندامانی شەڕ ڕایانگەیاند؛ دەبێت بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی زیاتر ئەنجام بدرێت.
هەروەها سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پەیامەکەی کە بۆ ٨ی ئادار ناردبووی خوشحاڵی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند؛ بەردەوام بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە دەکەن.
لە کۆبوونەوەکاندا سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی سووریا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر پەرەی پێبدرێت و لەم ڕووەوە پێویستە هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکە لەبەرامبەر پێشهاتەکان ئاگادار بکرێنەوە و ڕایانگەیاند لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت سووریا دەکەن و سڵاویان لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کرد.
هەروەها کەمئەندامانی شەڕ لە میانەی کۆبوونەوەکاندا هێرش و کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانی مەدەنیان لە کەناراوەکانی سووریا شەرمەزار کرد.
لە هەڵسەنگاندنەکانی کەمئەندامانی شەڕدا جەختیان لەوەکردەوە کە هێزی خۆیان لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپو وەردەگرن و هەتا سەرکەوتن درێژە بە ڕێبازی شەهیدان دەدەن و دوپاتیان کردەوە کە بۆ پاراستنی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێت تێکۆشان بەرز بکرێتەوە و پێشەنگایەتی ئەم تێكۆشانە لە ئەستۆی کەمئەندامانی شەڕە.