گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی گۆشەگیریی ئیمرالی ڕژانە مەیدانەکان
دانیشتووانی چلاخا، گرکێ لگێ، دێرک و تل کۆچەر دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالیی ڕژانە مەیدانەکان.
دانیشتووانی چلاخا، گرکێ لگێ، دێرک و تل کۆچەر دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالیی ڕژانە مەیدانەکان.
دانیشتووانی چلاخا، گرکێ لگێ، دێرک و تل کۆچەری کانتۆنی جزیرە بەمەبەستی شەرمەزارکردنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە چلاخا ئەنجامدا.
بەسەدان کەس لە دانیشتووانی هەر چوار شاران، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، خزمەتگوزارییەکان، کۆنگرەی ستار، ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئەنجوومەنی شار، بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. چالاکوانان وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی"ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"یان بەرز کردبووەوە.
ساڵح سەفۆ، ئەندامی دەستپێشخەریی گەلی چلاخا لە ڕێپێوانەکەدا قسەی کرد و سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکەری ئیمرالی شەرمەزار کرد.
سەفۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "دوژمن دەیەوێت لە ڕێگەی سیستەمی قڕکەری ئیمرالیەوە گەل قڕ بکات، بەڵام پلانەکانیان ڕوون بووەتەوە، ئێمە گەلانی ئەم هەرێمە لەبەرامبەر سیاسەتەکانیان تەسلیمیەت قبووڵ نەکەین، بەرخۆدان دەکەین و هێزی خۆمان لە بەرخۆدانی ئیمرالی وەردەگرین بۆ تێکشکاندنی پیلانەکانیان و بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشانەکانمان دەدەین."
هەروەها ئەندامی کۆنگرەی ستار نەژا سەیفودین وتی: "ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی گەلان و مرۆڤایەتییە. بۆیە سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکەر لە دژی ڕێبەر ئۆجالان دەسەپێنن. بەڵام ڕێبەرایەتیمان بەرخۆدان دەکات و ئێمەش لە مەیدانەکانی تێکۆشانداین هەتا بەدی هاتنی ئازادی جەستەیی بەڕێزیان."
نەژا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەسایەی ڕێبەرئاپۆەو ئەم دەستکەوتانەمان بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت بۆ ئەوە ڕێبەرایەتیمان لەناو خۆماندا بە ئازادی ببینین تێکۆشانمان بەرزتر بکەینەوە."