گەلی فرات: دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دەستپێبکرێت

خەڵکی کانتۆنی فرات ئاماژەیان بەوەدا دەتوانن بە بێ سەرچاوەکانی ژیان بەردەوام بن بەڵام ژیانێک نییە بە بەبێ وڵات و گوتییان: "دەبێت دۆسییەکی لێپرسینەوەی نێونەتەوەی لە دژی تاوانەکانی ئەردۆغان و چەتەکانی بکرێتەوە."

گەلی کانتۆنی فرات کە بە هەموو ئیرادەیانەوە لە درێژەدان بە ژیانیان و هەموو جۆرە بەرەنگارییەک لە دژی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک دەوستنەوە. دەربارەی هێرشی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورک بۆسەر وێستگەی ئاو بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد.

ئەحمەد ئیسماعیل: ئامانجی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی گەلە، بەڵام ئێمە دەستبەرداری خاک و وڵاتمان نابین. ئێرە خاکی شەهیدانە. ڕاستە هێرشەکان دووچاری سەختی ژیانمان دەکاتەوە بەڵام هەموو کات لە بەرخۆدانی ژیانیمان بەردەوام دەبین. وێڕای ئەوەی ئاو و کارەبایان لێ بڕیویین بەڵام بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت، گەلەکەمان بە دەستی خۆیان ژێرخانی ئاو و پێداویستییەکانیان بونیاد ناوە.

ئاڵدار حەمی: دەوڵەتی تورک تۆڵەی شکستەکانی بەرخۆدانی کۆبانێ لە گەلەکەمان دەکاتەوە. پێشتر لە ڕێگەی داعشەوە ئەنجامی دا، ئێستا بە شێوازێکی دیکە دەیکات. گەل پارێزەری خاک و ئاوی خۆیەتی و لەو پێناوەدا ڕوویان کردووەتە بەنداوی تشرین. ژیانی بێ ئاو و کارەبا دەبێت بەڵام هەرگیز ژیانێکی بێ وڵاتمان ناوێت.

هاجەر عوسمان: دەوڵەتی تورک ژێرخانی ژیانی دەکات بە ئامانج. ماوەیەکی زۆرە گەل بێ کارەبا و ئاو بووە. هەموو کەسێک ناتوانێت ئاوی خاوێن بکرێت، نزیکەی ٢٠٠ هەزار خێزان بێ ئاو بوون. دەوڵەتی تورک دەڵێت لە دژی 'تیرۆر' شەڕ دەکەم، بەڵام هەموو کەسێک دەزانێت بە هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنییەکان دەوڵەتی تورک خودی خۆی تیرۆرە.

عەنتەر ئەحمەد: ئەردۆغان ئیدارە دەری تیرۆرستانە. هەموو تاوانێکی جەنگی ئەنجام دەدات و هەڕەشەیە لەسەر ژیانی گەل. دەبێت ئەردۆغان لە دادگایەکی نێونەتەوەییدا دادگایی بکرێت. گەلەکەمان ڕۆژانە کۆمەڵکوژ دەکرێت. دەوڵەتی تورک بووە بە تاڵانکەر و هەموو شتێک دەدزێت. دەبێت لە دژی ئەم داگیرکارییانە تێکۆشانمان بەرفراوانتر بکەین و ڕێگە بە داگیرکاری نەهێڵینەوە.