گەلی جەزیرە گەیشتنە بەنداوی تشرین
سەدان کەس لە هەرێمە جیاوازەکانی کانتۆنی جەزیرەوە بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدانی تشرین لە بەیانییەوە کەوتنەڕێ و گەیشتنە شوێنی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین.
سەدان کەس لە هەرێمە جیاوازەکانی کانتۆنی جەزیرەوە بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدانی تشرین لە بەیانییەوە کەوتنەڕێ و گەیشتنە شوێنی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین.
سەدان هاوڵاتی لە شارەکانی دێرک و گەرکی لەگی و گوندەکانی بەراف و کۆچەراتی کانتۆنی جەزیرەوە ڕوویانکردە بەنداوی تشرین لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوەکو دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەشداری لە چالاکی ئێشکگری بکەن.
لە ٨ ی کانوونی دوومەوە، بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و وەستانەوە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوەکە، سەدان هاوڵاتی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوویانکردووەتە بەنداوەکە و بەنۆرە ئێشکگری دەگرن.