گەلی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر ئێشکگری تشرینیان ڕادەستی خەڵکی کانتۆنی فورات کرد
گەلی کانتۆنی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر ئێشکگری پاراستنی بەنداوەکەیان ڕادەستی خەڵکی کانتۆنی فورات کرد.
گەلی کانتۆنی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر ئێشکگری پاراستنی بەنداوەکەیان ڕادەستی خەڵکی کانتۆنی فورات کرد.
دانیشتووانی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر کە دوو هەفتەیە لە بەنداوی تشرین بەرخۆدان دەکەن، بە ڕاگەیاندراوێک ئێشکگرییەکەیان ڕادەستی خەڵکی کانتۆنی فورات کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا شەهیدانی هەڵەبجە بیرهێنرانەوە و دەستووری نوێی سوریا شەرمەزار کرا، گوترا: "ئێمە وەک گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەم دەستوورە شەرمەزار دەکەین و ڕەتی دەکەینەوە، نوێنەرایەتی گەلان و ئێمە ناکات".
ئێشکگرییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم ڕادەستی خەڵکی کانتۆنی فورات کرا، ئەوانیش ماڵئاواییان لە دانیشتووانی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر کرد.