بە دیمەن

گەلی قامشلۆ دژبە هێرشە داگیرکارییەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان

لە شاری قامشلۆ و کۆبانی بە هەزاران کەس دژبە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێپێونایان کرد و ڕایانگەیاند، "بەبێ ڕێبەرێتی هیچ چارەسەرێک قبووڵ ناکەین."

هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران

پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) دژبە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێپێوانێکی جەماوەری لە قامیشلۆ ئەنجامدا.

ئەندام و بەڕێوەبەرانی تەڤگەری دیموکراتیک ( تەڤ-دەم)، ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، کەسایەتی و پیاوماقوڵان و سەدان کەس لە دانیشتوانی قامشلۆ بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

ڕێپێوانەکە لە چوارڕیانی سۆنی دەستی پێکرد، بەشدارانی ڕێپێوانەکە وێنەی  ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی شۆڕش وئەو منداڵانەیان بەرزکردبووەوە کە لە هێرشەکاندا شەهید و بریندار بوون. پانکارتی "بە هەڵوێستی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی داگیرکاری تێکدەشکێنین" لەگەڵ چەندین درووشمی دیکەی وەک "نا بۆ ‌هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک"، "ئەردۆگانی بکوژ"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرانەوە.

حکمەت حەبیب، هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک وتەیەکی پێشکەشکرد.

حەبیب ئاماژەی بە بەرخۆدانی شەهیدان کرد و وتی لەسایەی بەرخۆدانی ئەوانەوە ئێمە گەشتینە ئێرە.

حیکمەت حەبیب، ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد هەر لەسەرەتای دامەزرانیەوەو وتی: "بۆ ئەوەی بە ربە سەرکەوتنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوا و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بگرێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەرچی چەتەی تیرۆرستی هەیە کۆی کردەوەتەوە و هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکان".

وتیشی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەو شۆڕشگێڕانە دەکاتە ئامانج کە ڕۆڵیان لە تێکشکاندنی داعشدا هەبوو، هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی هەرێمەکان و ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل دەکوژێت.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا ڕایگەیاند، دەبێت گەلی هەرێمەکە تاکۆتایی بەردەوام بن لە بەرخۆدان بەرامبەر هێرشەکان، جەختیشی کردەوە، دەوڵەتی تورک هەرچەندە شارەکانمان وێران بکات ئێمە سەرلەنوێ بونیادی دەنێینەوە.

ڕەمەزان محەمەد هاوسەرۆکی تەڤ- دەم، لە ڕێپێوانەکەدا، سڵاوی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، شەهیدانی شۆڕشی بە بیر هێنایەوە و وتی: "هێڵی شەهیدان هێڵی ئازادیی و سەرکەوتنە."

ڕەمەزان محەمەد ئاماژەی بە سیاسەتی دووڕووانەی دەوڵەتی تورک کرد، کە لە لایەک بانگەشەی ئاشتی دەکەن و لە لایەکی دیکەوە بە شێوەیەکی چڕ بەردەوامی بە هێرشەکانیان دەدەن.

هاوسەرۆکی تەڤ-دەم لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵی کرد و ڕایگەیاند، هەروەک چۆن بەرخۆدانی گەل بووبە هۆی ئەوەی سڵاوی ڕێبەر ئاپۆ بگاتە گەل، بەهەمانشێوە بە فراونکردنی بەرخۆدان دەرگای ئیمراڵی بەتەواوی دەشکێنرێت.