گەنجانی ئێزدی: بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بکەین
گەنجانی ئێزدی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار کرد و پەیامی بەردەوامیدان بە تێکۆشان لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆییان دووپاتکردەوە.
گەنجانی ئێزدی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار کرد و پەیامی بەردەوامیدان بە تێکۆشان لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆییان دووپاتکردەوە.
گەنجانی ئێزدی لە کانتۆنەکانی جزیرە، عەفرین و شەهبا بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک لە پێش ماڵی ئێزدی تربەسپی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەن.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن مەدیا ناسۆ، بەڕێوەبەری گەنجانی ئێزدی خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو؛ بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دژی گەلی کورد و گەلانی تری ناوچەکە ئەنجام درا، زۆر جار پیلانگێریی بەسەر کۆمەڵگای ئێزدیدا هێندرا، کۆمەڵگای ئێزدی لە ڕێگەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە ئازادیی خۆی بینیەوە.
گەنجان لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا ئاشکرایان کرد، کە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی بەها و ماناداری خوشک و برایەتی گەلان و جەوهەری گەلان دەکات، کۆمەڵگای ئێزدی توانی لە ڕێگەی ئەم فەلسەفەیەوە خۆبەڕێوەبەری شنگال کە هێشتا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە پیلانگێڕیی دژی بەڕێوەدەچێت، دامەزرێنێت.
ئاماژە بەوەشکرا، گۆڕانکارییەکانی سووریا لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەشار دروست بوون و هەوڵی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ داگیرکردنی خاکی سووریا لە درێژەی پیلانگێڕیی نێوەنەتەوەییە دژیی گەلانی ناوچەکە.
گەنجانی ئێزدی لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن: پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار دەکەین، هەتا دڵنیابوون لە ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین.